هێزە ئەمنییەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی لە جوانڕۆ ئێوارەی ڕۆژی شەممە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو مامۆستا بە ناوەکانی مەولوود ساسلی و عەزیز ساسلی و دەستبەسەریان کردوون.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی رژیم لە شاری جوانڕۆ، دوو برای کوردیان بە ناوەکانی مەولوود ساسلی و عەزیز ساسلی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون. ئەم دوو برایە مامۆستان لە ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی شاری جوانڕۆ. ئەم دوو مامۆستایە، لە کەسانی ناسراو و خۆشناوی خەڵکی جوانڕۆن. عەزیز ساسلی بەڕێوە بەری ئەنجوومەنی ئەدەبی مەولەویی شاری جوانڕۆیە.
هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، دوو مامۆستای دیکە بە نێوەکانی عەلی حوسێن شەمایلی و کەیومەرس واعزی لە شاری سونقوڕی سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییە کانەوە دەستبەسەرکراون.