گیانبه‌ختكردنی كچێكی بریندار لە ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری سه‌قز
چوارشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۱   |  12-10-2022
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکەوتی ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، كچێكی لاوی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی ئیلاهه سه‌عیدی كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كرابوو، گیانی به‌خت كرد.
شایانی باسە کە ئه‌مه دووهه‌مین كه‌سه كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه گیانی به‌خت کردوە و ڕۆژی ڕابردووش لاوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی سه‌قز كه ڕۆژی ٨ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری سه‌قز درابۆوه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللە له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وریز گیانی له‌ده‌ستدابوو.