دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٢٥٠٠ هاووڵاتی لە ماوەی ٣ هەفتە لە شارەکانی کوردستان
چوارشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۱   |  12-10-2022
بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٥٠٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ناوی زیاتر لە ٥٥٠ کەسیان زانراوه. لەو ٥٥٠ کەسە ٨٠ کەسیان ژن و ٣٠ کەسیان مێرمنداڵن.
پیویستە بوترێ کە زۆربەی ئەو دەستبەسەکراوانە بە سەختی ئەشکەنجە دەکرێن و لانیکەم دوو کەس لە شارەکانی ورمێ و سەقز لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.
شایانی باسە کە ژمارەی بریندار و دەستبەسەرکراو و تەنانەت کوژراوەکانیش لە شارەکانی کوردستان زیاتر لەو ئامارەیە.