ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، ١٣ هاووڵاتی دیكه له شاره‌كانی مهاباد و تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سیروان عەزیزی لە شاری سنە، له شاری مهاباد “ئاران سه‌میمی”، “محه‌ممه‌د شوكری”، “هاوڕێ میری”، “دیاكۆ خه‌سره‌و ئه‌نجه‌م” و “وه‌فا به‌رزین” خۆپێشانده‌ری بریندار، له‌شاری هه‌رسین هونه‌رمه‌ندی كامیارانی “دانش عه‌لیخانی”، له‌شاری سنه “فه‌رزاد دووستی”، له پیرانشار چالاکی مه‌ده‌نی “شیرین موسته‌فا نیژاد”، له‌شاری سه‌قز “حامید سه‌عیدی” موعه‌لیمی خۆشناوی ئه‌و شاره له‌كاتی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و له شاری تاران خوێندكارێكی زانكۆی خاڕه‌زمی به‌ناوی “سه‌مانه ئه‌سغه‌ری” و دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ناوه‌كانی “هودا ڕه‌حیمی” و”ئاریاسب دلورانی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.