فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی هاوولاتیەکی کورد لە ئابادان
پێنجشەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۱   |  13-10-2022

سەعدان ئەحمەدنەژاد، و خەڵکی گوندی تەنگی سەر سەر بە شاری سنە و چالاکی مەدەنی ناسراوی کورد و دانیشتووی شاری ئابادان، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، لە پێش قوتابخانەی کچەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئابادان دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەحمەدنەژاد لەمبارەوە ڕاگەیاند: “دوای سێ کاتژمێر لە دەستبەسەرکرانی سەعدان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر دوکان و ماڵەکەی و دەستیان بە پشکنین کردووە و کۆمپیوتەری ناوبراویان بردووە.