فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بە بارمتەگرتنی هاوسەری پارێزەرێکی پایە یەکی دادگا لە کرمانشا
پێنجشەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۱   |  13-10-2022

ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی نگین مەحەموودی خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرمانشایان بەهۆی چالاکیییەکانی هاوژینەکەیەوە بە بارمتە گرتووە و گواستوویانەتەوە بۆ کرمانشا. نگین مەحموودی دایکی کۆرپەیەکی ٧ مانگانە کە ئێستا ئەم کۆرپەیە لە بوون لەلای دایک و باوکی بێ بەشە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی رەزبەر، دوای بانگکردنی نگین مەحموودی بۆ دادگای شاری پاوە، ناوبراو دەستبەسەرکراوە و بەبێ هیچ هۆکارێک بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی کرمانشا گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە نگین مەحموودی بەهۆی کار و چالاکییەکانی هاوژینەکەی واتە قارەمان کەریمی کە یەکێکە لە پارێزەرە پلە یەکەکانی دادگا بە بارمتە گیراوە. ناوەندە ئەمنییەتییەکان داوای خۆ بەدەستەوەدانی ئەو پارێزەرەیان کردووە.
شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لەم ساڵانەی دواییدا قارەمان کەریمی پارێزەری ژمارەیەکی زۆر لە بەندکراوانی سیاسی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بووە.