مانگرتنی کرێکارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری سه‌لمانی فارس لە ئەهواز
هەینی ۲۲-۰۷-۱۴۰۱   |  14-10-2022
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، پێرسۆنێلی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری سه‌لمانی فارسی ئەهواز له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری “سه‌لمانی فارسی” له شیرین شاری سه‌ربە ئوستانی خووزستان پێشتر هۆشداریان دابووه ڕژیم كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خوپێشانده‌ران نه‌هێنێت، ده‌ست له‌كار ئه‌كێشنه‌وه و په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری ده‌بن. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكارانی پڕۆژه‌ی پارسی جنووبی و پاڵاوگه‌كانی عه‌سه‌لوویه و ئابادان په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری ببوون.