فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ڕۆژی شەممە
یەکشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۱   |  16-10-2022

بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون لە ڕۆژی شەممە، ٢٤ی ڕەزبەردا لانیکەم لە ٦٥ ناوچە و شەقام و لە ٢٥ شار و ٢٠ زانکۆدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە چووە. هەروەها مانگرتنی بەربڵاو و داخستنی بازاڕ و دووکان لە ناوچە جیاوازەکانیش لانیکەم لە ١١ شاردا بەڕێوەچووە.
ناڕەزایەتییەکان لەم شارانەدا درێژەی هەبوو: سنە/ مەهاباد/ سەقز/ شاهین شار/ سەردەشت/ مەریوان/ کرماشان/ مەشهەد/ ڕەشت/ تەوریز/ ورمێ/ هەمدان/ ئێسفەهان/ یەزد/ جەزیرەی کیش/ کرمان/ لالی (خووزستان) / ئەراک/ یاسووج/ بەندەرعەباس/ خوڕماوا/ ئەردەبێڵ/ تاران/ کەرەج
لە هەندێک لە زانکۆکانیشدا هەم مانگرتن و هەم نارەزایەتییەکان بەردەوام بوون:
زانکۆی تاران/ عیلم و سەنعەت/ تەربییەت مودەڕس/ بێهێشتی/ زانکۆی ئەدەبیاتی عەلامە/ خاجەنەسیر/ ئەلزەهرا/ سوورەی تاران/ فەنیی شەریعەتی/ ئازادی تاران پوونەک/ علووم و تەحقیقات/ عیلم و فەرهەنگی تاران/ فەنیی خاڕەزمی/ هونەری ئێسفەهان/ گیلان/ رازیی کرماشان/ پزشکیی کرمان/ ئازادی شاری کورد/ ئازادی ڕەشت/ ئازادی مەشهەد.
مانگرتنەکانیش لە شارەکانی سنە، سەقز، مەریوان، بۆکان، دیواندەرە، مەهاباد، بانە، سەردەشت، ئیلام، ئەراک و بێهبەهان بەردوام بوو.