ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به‌یانیه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ئاگرگرتن و ده‌ستڕێژی گوللە له زیندانی ئێڤین بڵاوكرده‌وه و تێیدا له‌سه‌ر بارودۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوان هوشداری توندی دایه به‌رپرسانی ڕژیم.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هاووڵاتییانی ئازیز هه‌ر ئه‌و جۆره كه ئاگادارن شه‌وی شه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر، زیندانی ئێڤین ئاگری تێبه‌ربوو و نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان و هه‌موو خه‌ڵكی ئێرانی دوو هێنده زیاد كرد، ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه و ده‌ستڕێژی گوللە هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ماڵه‌كردنی ئاگر له نێو زیندان بیستراوه. هه‌ر ئێستا هاوڕێیان ڕه‌سووڵ بۆداغی، جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی، محه‌ممه‌د حه‌بیبی، ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی و مه‌سعوود نیكخا له‌و زیندانه‌دا به‌ندكراون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له لاوانی بێ ناونیشانی ناڕازی له خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوو له‌و زیندانه ڕاگیراون.
شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ئاست چاره‌نووسی زیندانیان، هۆشداری ده‌داته به‌رپرسانی ڕژیم كه به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی، به‌رپرسی سه‌ره‌كی بۆ پاراستنی گیان و ته‌ندرووستی به‌ندكراوان ڕێكخراوه‌ی زیندانه‌كان و ده‌زگای قه‌زاییه و هه‌ر ڕووداوێك كه زیانی گیانی به به‌ندكراوان بگه‌یه‌نێت له ئه‌ستۆی ده‌زگای قه‌زاییه و كاردانه‌وه‌ی توندی ئێمه و هه‌موو خەلکی ئێرانی لێ ئه‌بێته‌وه.