فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری گیان به‌ختكردووانی زیندانی ئێڤین
دوشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۱   |  17-10-2022

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ئاماری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، چوار كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌م جۆره‌ ڕێژه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی شه‌ممه‌ی زیندانی ئێڤین بۆ ٨ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ٨ كه‌س له‌ ئاگرگرتنی زیندانی ئێڤین و تێكهه‌ڵچوونی نێوان به‌ندكراوان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دان. ناوی دوو كه‌س له‌ برینداره‌كان كه‌ فیشه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه‌ بریتیه‌ له‌: “ئه‌میر عه‌باس ئازه‌رم وه‌ند” و یاشار ته‌وحیدی” و سێ به‌ندكراوی دیكه‌ كه‌ بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌: “عادڵ گورجی“، “كاوه‌ دارولشه‌فا” و “یاشار دارولشه‌فا” و چاره‌نووسی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌ندكراوان هێشتا نادیاره‌.