فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربرینی قو‌تابیان و دانیشجویان له‌ چه‌ند شاری ئێران
سێشەممە ۲۶-۰۷-۱۴۰۱   |  18-10-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، قوتابیان و دانیشجوویانی چه‌ند زانکۆ لەشاری ئێران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامی نیشان دا.
قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ له‌ به‌نده‌ری گه‌نگ، له‌ شاری سنه‌، ئاستارا، و ئیسفه‌هان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن،ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دانیشجویانی زانكۆی پزیشكی ئه‌رده‌بیل كۆبوونه‌وه‌ و دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌سیجه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی ددانسازی تاران، و زانكۆی په‌رد‌یسی كه‌ره‌ج به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی مامۆستای باشه‌ره‌ف، پشتیوانی، پشتیوانی‌ خوازیاری ئازادی زیندانیانی سیاسی بوون، خوێندكارانی زانكۆی مازه‌نده‌ران و زانكۆی كۆمه‌ڵناسی تاران به‌دروشمی “تۆپ، تانك، فشفشه، ئاخوند ئه‌بێ ون ببێت” كۆبوونه‌وه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت و به‌سیجه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و چه‌ند خوێندكار و مامۆستا ده‌ستبه‌سه‌ركران، خوێندكارانی زانكۆی بووشێهر دروشمه‌كانی “هه‌ر ته‌قه‌یان كرد و كوشتیان، ئێڤینیان ته‌واو سووتان و كرێكاری نه‌وتمان، ڕێبه‌ری سه‌رسه‌ختمان”یان وته‌وه. خوێندكارانی زانكۆكانی نه‌جه‌ف ئاوا” و “خواجه نه‌سیر” كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌.