دوو هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی فایەق مام قادری و مەسعوود فەرەجزادە، کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی برینداربوون، گوازراونەتەوە و بۆ ناوەندەی دەرمانی ورمێ و لە کۆمادان.
ئەم دوو هاووڵاتییە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەر،لە نزیکی مەیدانی ئیستقلال و سەرەتای شەقامی حسێن زادە، لە کاتێکدا لە ناو ئۆتۆمبێلدا بوون، کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم و بە سەختی بریندارکراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتیە گولە بەر زگ، پشت و سەری مەسعوود فەرجزادە و فایەق مام قادری کەوتووە، کە دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی مەهاباد، بەهۆی سەختی برینەکەیان و ناجێگیربوونی باری تەندروستیان بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گوازراونەتەوە.