فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌
سێشەممە ۲۶-۰۷-۱۴۰۱   |  18-10-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ به‌پێی بانگهێشتێك كه‌ پێشتر بڵاویان كردبۆوه‌ په‌یوه‌ستی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خەلکی ئێران بوون.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریان دابووه‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران ڕانه‌گرێت و كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی نه‌وت ئازاد نه‌كات، په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری ده‌بن و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كرێكارانی ناڕازی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌. له‌هه‌واڵێكی دیكه‌دا كرێكارانی نه‌وت حه‌وته‌مین ڕۆژی مانگرتن تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و ڕژیم هێڵی ئینترنێتی عه‌سه‌لوویه‌ی بڕیوه‌ و به‌ ده‌یان ماشین له‌ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌ كردووه‌.