کوژرانی کۆلبەرێک لە سنووری بانە
چوارشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۱   |  19-10-2022
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی شاری پیرانشار بە ناوی ڕەحمان مام خزری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیم لە کاتێکدا لە سنووری بانە کۆڵبەری دەکرد، کوژرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی ڕەزبەر هێزە چەکدارەکانی رژیم لە سنووری بانە، دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە کە بە هۆیەوە ڕەحمان مام خزری پێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، گولە بەر پشت و سەری ڕەحمان مام خزری کەوتووە.
شیاوی ئاماژە یە کە ڕەحمان مام خزری خێزاندار و باوکی پێنج منداڵ بووە.