فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانەکانی خەلکی وەگیان هاتووی ئێران باردەوامە
هەینی ۲۹-۰۷-۱۴۰۱   |  21-10-2022

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
لاوانی دڕه‌شاری ئیلام بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
له‌ حه‌ساره‌كی كه‌ره‌ج هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی به‌سیج و سووتێندرا.
لاوانی شۆڕشگێر له‌ ته‌ورێز ئیداره‌ی جیهادی كه‌شاوه‌رزی كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان وه‌كوو شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرت سووتاند و تا دڕنگانی شه‌و به‌ داخستنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن.
له‌ شاری زاهیدان خه‌ڵكی قاره‌مانی به‌لووچ هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی سپای نیزامی “خو‌نجه‌ك” و له‌ ناویان برد.
له‌شاری ڕه‌شت ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و ژنێك بریندار بوو.
له‌ وه‌لی عه‌سر و ئێكباتانی تاران خه‌ڵكی ناڕازی كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ ڕژیمی دڕنده‌ی ئیسلامی درو‌شمیان وته‌وه‌.
له‌ گه‌چساران ماڵی ئیمام جومعه له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانه‌وه‌ سووتێندرا.
له‌ شاری لالی خووزستان چندین هێزی ڕژیم له‌ تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ لاوانی ئه‌و شاره‌ كوژران و برینداربوون و لاوێكی ئازادیخواز به‌ناوی “سوهراب ڕه‌زایی” گیان له‌ ڕێگای ئازادی به‌ختكرد.
له‌ ئیسفه‌هان و شاهینشار خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“ یان وته‌وه‌.