فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیار بوونی چارەنووسی دوو هاوڵاتی خەلکی سنە
شەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۱   |  22-10-2022

دوو هاووڵاتی دانیشتووی سنە بە ناوەکانی ڕامیار مینبەری و فەرید مینبەری لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان رژیمەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە. ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەزبەر لە گەڕەکی فەیزاوای سنە دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی فەرید مینبەری و ڕامیار مینبەرییان ڕفاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەم دوو هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریانیان کردوون. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی نییەر و دانیشتووی سنە لەبەردەستدا نییە.