دوای تێپەڕینی یەک مانگ لەدەستبەسەرکرانی کەژاڵ وەتەنپوور، چالاکی مافی ژن، بەهۆی وەرنەگیرانی بارمتەی ٢٨٠ ملیۆن تمەنی دیاریکراو بۆ ئازادی کاتی ناوبراو لەلایەن دەزگای دادی رژیمەەو، ئەم چالاکە ژنە هێشتا دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە.
دادوەر هۆکاری وەرنەگرتنی بارمتەی کەژاڵ وەتەنپووری بۆ تەواونەبوونی لێکۆڵینە و بەدواداچوونەکانی لە دۆسیەی ناوبراو گڕاندووەتەوە. کەژاڵ وەتەنپور بە پڕوپاگەندە دژی نیزام، تێکدانی ئاسایشی گشتی و هاوکاری لەگەڵ میدیاکانی دەرەوە.. تۆمەتبارکراوە.
شایانی باسە کە کەژاڵ وەتەنپوور، یەکێک لە چالاکانی خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرمانشا و خوێندکاری باڵای بەشی یاسای زانکۆی ئیلام، ڕۆژی پێنجشەممە، ٣١ی خەرمانان لە کاتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئیلام بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندی ژنانی بەندیخانە ناوەندی ئیلام گوازرابووەوە.