ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به كۆبوونه‌وه و مانگرتن له شوێنی كاره‌كانیان په‌یوه‌ست به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان بوون.
به‌پێی بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه موعه‌لیمان له شاره‌كانی مه‌ریوان، كامیاران، سه‌قز، سنه، بۆكان، مهاباد، دیوانده‌ره، كرماشان، ئیلام و چه‌ند شاری دیكه له كردنه‌وه‌ی كلاسه‌كانی ده‌رس خۆیان بوارد و له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت دروشمی “ئه‌منییه‌تی قوتابیان تێك مه‌ده‌ن” ئه‌و مانگرتنه‌یان ده‌ستپێكردووه و هه‌روه‌ها داوای ئازادی هاوكاره‌كانیان و خوێندكاران و قوتابیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ده‌كه‌ن.