فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری هەلسووراوێکی خەلکی پیرانشار
یەکشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۱   |  23-10-2022

دوای تێپەڕینی دوو حەوتوو بەسەر ڕفاندنی مەعسوومە هوژەبری تەمەن ٣١ ساڵ و چالاکی مافی ژنان و خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس یاخود ناوەندی بەرپرسیار لە دەستبەسەرکردنی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بنەماڵە و هاوژینی مەعسوومە هوژەبری چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار و ورمێیان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان لەبارەی چارەنووسی ئەم چالاکە ژنە پێنەدراوەتەوە و چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.
مەعسوومە هەژبری ڕۆژی هەینی، ١٥ی ڕەزبەر، دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی، بە بەکارهێنانی توندوتیژی و کوتان و لێدان دەستبەسەرکراوە. ڕفاندنی مەعسوومە هوژەبری لەدوای ئامادەبوونی ناوبراو لە یەکێک لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شاری پیرانشار بە پلاکاردێکی پشتیوانی لە مافەکانی ژنان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوژرانی ژینا ئەمینی بووە، کە لە وێنە و فیلمەکاندا دەردەکەوێت، لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی لێ کراوە.