فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بارودۆخی نالە باری زیندانیانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج
دوشەممە ۰۲-۰۸-۱۴۰۱   |  24-10-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ‌١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر،٤٢ زیندانی کە لە بەندی ٨ی زیندانی ئێڤینەوە به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی شه‌ممه‌٢٣ی ڕه‌زبه‌ر ‌گوازرابوونەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شار، زیندانییەکان تا ئێستا لە بەشی كه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌و زیندانه دان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو زیندانییانەی کە لەكاتی ڕوودانی ڕووداوه‌كه‌ی زیندانی ئێڤین برینداربوون، هێشتا چاودێری پزیشکییان بۆ نەکراوە و هەروەها له‌ هه‌موو ئیمكاناتێكی ڕفاهی و بێهداشتی بێبه‌شن. شایانی باسه‌ بڕیار بووه‌ زندانییەکان بۆ به‌ندی ٤ بگۆازنه‌وه‌ به‌ڵام به‌هوی دژایه‌تی كردنی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ندی ٥ كه‌ شوێنی ڕاگرتنی به‌ندكراوانی غه‌یره‌ سیاسیه‌.