فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەلسووراوێکی مەدەنی لە شاری سنە دەستبەسەرکرا
پێنجشەممە ۰۵-۰۸-۱۴۰۱   |  27-10-2022

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌ به‌هۆی به‌شداربوون له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌ریه‌كانه‌دا له‌ لایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا و چاره‌نووسی نادیاره‌.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یووسف گرامی په‌روه‌ر چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌هۆی به‌شداربوون له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌ریه‌كانه‌دا، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه‌ و هیچ هەواڵیک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نیە.