ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له درێژه‌ی خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كان دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،له شاره‌كانی “تاران” “سنه” “مه‌هاباد” “سه‌رده‌شت” “مه‌ریوان” “بۆكان” “برووجێرد” “لۆڕستان” “پیرانشار” “كه‌ره‌ج” “بانه” “سه‌قز” “خۆڕه‌م ئاوا” “كرماشان” و زۆر شاری دیكه خه‌ڵك ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به گڕتێبه‌ردانی ئاڵای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و گرتنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی درووشم و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ٤٢هه‌مین ڕۆژی بەردەوام درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان دا،ش
ایانی باسه لە دوای ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی “ئیسماعیل مەولوودی” ناسراو به(سمکۆ) خەڵکی شاری مەهاباد بەرەو بینای فەرمانداری ئەو شارە کەوتووتنه ڕێ و بینای فەرمانداریی ئەو شارەیان گەمارۆ دا و ئیدارەی دارایی، کومیتەی ئیمداد و چەند ئیدارەی دیکەی حکومەتی لە شاری مەهاباد کەوتە دەستی خەڵک.