ڕفاندنی هەڵسووڕاوێکی خوێندکاری لە کرمانشا
یەکشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۱   |  30-10-2022
ئەندێشە جەلالی، هەڵسووراوی خوێندکاریی و خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرمانشا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا. سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە، ٧ی خەزەڵوەر، ئەندێشە جەلالی هەڵسووراوی خوێندکاریی زانکۆی ڕازی کرمانشا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو هەڵسووراوە خوێندکارییە، هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نەزانراوە.