بارۆدوخی یەکێک لە بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی مەهاباد ناجێگیرە
یەکشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۱   |  30-10-2022
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، پاش بە خاکسپاردنی تەرمی “ئیسماعیل مەولوودی” خۆپێشاندانێکی بەرین لە مەهاباد بەڕێوە چوو. لە ئاکامی ئەم خۆپیشاندانە لە نێوان خەڵک و هێزەکانی ڕژیم شەڕ و تێکهەڵچوون ڕووی دا کە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە خۆپیشاندەران ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
“سەلاح قادرزادە” ناسراو بە سەلاح زەنجیری تەمەن ٣٦ ساڵ، یەکێک لەو کەسانە بوو کە لەو خۆپیشاندانانەدا بە چەکی ژ٣ بریندار بوو و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.
“سەلاح قادرزادە” باوکی دوو منداڵە و ئێستا لە نەخۆشخانەی “خومەینی”ی شاری مەهاباد، لە بەشی چاوەدێریی تایبەتدایە.