فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سپای پاسدارن لە هەولی بەسیج کردنی خوێندکاران دایە
دوشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۱   |  31-10-2022

سپای پاسداران لە شاری شنۆ، سەردانی بەشێک لە قوتابخانەکانی ئەم شارەی کردووە و کۆبوونەوەی لەگەڵ قوتابییان گرتووە کە ببن بە بەسیج. ئەندامانی سپای پاسداران بە قوتابییانیان وتووە ئەگەر ببن بە بەسیج بڕی ١٥٠ هەزار تمەن پارەتان پێ دەدەین. هەروەها بۆ ئەوەیکە بتوانن قوتابییان بە قەناعەت بگەیەنن پێیان وتوون ئەگەر بەسیجێکی چالاک بن لە داهاتوودا ٥٠٠ هەزار تمەن پارەتان پێ دەدەین.
یەکێک لە هەوڵەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای هاتنە سەرکارییەوە ئەوە بووە کە قوتابخانەکان بکات بە بنکەی بەسیج و بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش لە ڕێگاکانی وەک “پێدانی پارە، ئیمتیازی بەسیج بوونی قوتابییان بۆ وەرگیرانیان لە زانکۆ، دامەزرانیان و کەمکردنەوەی ماوەی سەربازیی ئیجباری” کەڵک وەردەگرێت بەڵام لە کوردستان هەتا ئێستا سپای پاسداران نەیتوانیوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەم ئامانجە بگات.