فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ته‌رمی ٢٣ كۆچبه‌ر له‌ ئاوەکانی یۆنان دۆزرایەوە
شەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۱   |  05-11-2022

دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگەیاند، تائێستا تەرمی ٢٣ کۆچبەری بەلەمە نوقومبووەکەی سێشەممەی ڕابردوو دۆزراونەتەوە، کە بە ٧٠ کۆچبەرەوە لە دەریای ئیژەدا ژێرئاو کەوتبوو.
به‌وته‌ی نوێنەری ئه‌و ڕێكخراوه‌‌، سەرلەبەیانی ڕۆژی هه‌ینی تەرمی پیاوێكی دیکە لە ڕووداوی بەلەمە نوقومبووەکەی ڕۆژی سێشه‌ممەی ڕابردوودا دۆزراوەتەوە و تائێستا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەو بەلەمەدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٢٣ کۆچبەر. به‌پێی زانیارییه‌كان، بەلەمەکە شەوی سێشەممەی ڕابردوو لە دەریای ئێژەدا بە ٧٠ کۆچبەرەوە نوقومبووە و ته‌نیا ١٢ کۆچبەر ڕزگارکراون و 12 کۆچبەر لەوانەی گیانیان لەدەستداوە پیاون و شەشیان ژن و پێنجی دیکەیان منداڵن، کە دوو کچ و سێ کوڕن، بەڵام تائێستا ناسنامەی هیچکام لە قوربانییەکان ڕوون نەکراوەتەوە.