ئاگردانی ئاڵای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن قوتابییانەوە
چوارشەممە ۱۸-۰۸-۱۴۰۱   |  09-11-2022
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، قوتابییانی دواناوەندیی گوندی “وەرمەهەنگ” سەر بە شاری کامیاران ئاڵای ڕژیمی کۆماری ئیسلامیان لە قوتابخانە هێناوەتە خوارەوە و ئاگریان تێبەرداوە.
بەڕێوەبەری قوتابخانە بە ناوی “شەهاب بەهرامی” ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی لەو چالاکییەی قوتابییان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام لە دۆزینەوەی ئەو قوتابییانەی کە ئاڵاکەیان هێناوەتە خوارەوە سەرکەوتوو نەبووە.
هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ دۆزینەوەی ئەو قوتابییانەی کە ئەم چالاکییەیان ئەنجام داوە داوایان لە دووکاندارانی پاڵ ئەو قوتابخانەیە کردووە کە ڕێگە بدەن چاو لە کامێرای چاوەدێریی ئەو دووکانانە بکەن، بەڵام دووکانداران لە هەوڵێکی یەکدەستدا سەرەڕای گوشارێکی زۆر لە پێدانی فیلمی کامێراکان بە هێزە ئیتلاعاتییەکان خۆیان بواردووە.