ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٧ هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “نەسرین موحەممەدی”، “مریەم موحەممەدی”، “ڕێبوار بلكامه”،”كاوان دافوعی”،” زانا قوڕەیشی”،”سه‌عدی عه‌باسی” و “عه‌لی ڕووزی”، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووس و شوێنی ڕاگرتنیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نەسرین موحەممەدی” خەڵکی شاری مەریوان خوشکی یەکێک لە گیان بەختکردووەکانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوهر،”زانا قوڕەیشی” خەڵکی دیواندەرە، ”مریەم موحەممەدی”، خوێندکاری زانکۆی “ڕازی کرمانشا”، “ڕێبوار بلکامه”خه‌ڵكی گوندی “سه‌رچنار” سه‌ربه شاری مه‌هاباد، “کاروان دافوعی” خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، “سه‌عدی عه‌باسی” خه‌ڵكی شاری “پیرانشار” و “عه‌لی ڕووزی” خه‌ڵكی شاری “لوڕستان” و خوێندكاری زانكۆی “ ڕازی كرمانشا” لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووس و شوێنی ڕاگرتنیان نادیاره.