فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گوندەکانیش پەیوەست بە ڕاپەرینی شۆرشگێرانە بوون
شەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۱   |  19-11-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، صەڵکی تێکۆشەری گونده‌كانی كوردستان په‌یوه‌ست بوون به‌ ڕاپەڕینی جەماوەری شارەکانی ئێرانه‌وه‌.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خەڵکی ئاواییەکانی “ئەوێهەنگ”، “سەرهویە”، هەروەها گۆندەکانی “سەهلۆلان”، “خانەكێ”، “وسوکەند” و “گۆێكته‌په” سه‌ربه‌ شاری مەهاباد، و گۆندەکانی “نه‌ڵاس و “بێوران” سه‌ربه‌ شاری سەردەشت، گوندی “کۆڵه‌سوارە” و “موچش” سه‌ر بە شاری کامیاران، گوندی “نه‌نه‌ڵه”ی سه‌ربه ‌شاری سنە، و گوندی “کۆسته”ی سه‌ربه‌ شاری بۆکان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد و په‌یوه‌ست بوون به‌ ڕاپەڕینی شۆرشگیرانەی خەلکی ئێران.