فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوار هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم گیانیان بەخت کرد
شەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۱   |  19-11-2022

ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەر، محەممەد ئەحمەدی گاگەش، دوای گەڕانەوەی لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی ئازاد حوسێن پوور بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی بەخت کرد. شایانی باسە کە لە کاتێکدا محەممەد ئەحمەدی گاگەش لە سەربانی ماڵەکەی ڕاوەستاوە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کراوەتە ئامانج و گوللە بەر سەری کەوتووە.
ئازاد حوسێن پوور، شەوی پێنجشەممە ٢٦ خەزەڵوەر، لە ڕاپەرینی خەڵکی مەهاباد، لە پشتەوە کەوتووەتە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزەکانی رژیم و گیانی بەخت کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، کەماڵ ئەحمەدپوور، خەڵکی مەهاباد، شەوی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەر، لەدوای برینداربوونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان، لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی “خومەینی” ئەو شارە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە. تەرمی کەماڵ ئەحمەدپوور رۆژی شەممە، لە نێو ئاپۆرای خەڵکی مەهاباد بە خاک سپێردرا.
هەروەها، مێهران ڕەحمانی، خەڵکی مەهاباد، کە لە راپەرینی خەڵکی ئەو شارە، شەوی پێنجشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەر بە سەختی بریندارکرابوو، ڕۆژی هەینی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی “خومەینی” شاری ورمێ گیانی بەخت کرد.