فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تەقەی هیزەکانی سپای پاسداران لە ماڵی خەلک
یەکشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۱   |  20-11-2022

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، هێزەکانی زەمینی سپای پاسدارانی رژیم، بە چەکی شەڕەوە کەوتوونەتە نێو شاری مەهاباد و بەبێ هیچ هۆکارێک تەقە لە خەڵک دەکەن.
لە گەڕەکی “مەنبەع”ی مەهاباد هێزە چەکدار و بەکرێگیراوانی ڕژیم دەستیان لە ماڵی خەڵک نەپاراستووە و بە چەکی کڵاشنیکۆف و هەموو جۆرە چەکێکی دیکە تەقەیان لە ماڵی خەڵک کردووە و دەرگا و پەنجەرە و ماشینی هەموو ماڵانیان داوەتە بەر گوللە.
هاووڵاتییەک ڕایگەیاند؛ کە لە تەپکی کاودان و بەری شیلانان، هێزەکانی سپای پاسداران بە هاوپشتی کۆمەڵێک بەکرێگیراو بەنێو کۆڵانەکاندا دەگەڕێن و هەرکەس ببینن تەقەی لێ دەکەن.