هێنانی هێزی نیزامی زیاتر بۆ سەرکوتی خەلکی کوردستان
دوشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۱   |  21-11-2022
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی سەرکوتکردن و کوشتاری خەڵکی شاری مەهاباد، لە شارەکانی دەوروبەرەوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو هێزی چەکداری هێناوەتە مەهاباد.
بە وتەی هاووڵاتییان ڕژیم لە لای شاری میاندواوەوە هێزێکی پێکهاتوو لە دەیان ماشین بە چەکی قورس و سووک و سەدان چەکداری هێناوەتە مەهاباد.
بە پێی زانیارییەکان هەر ئێستا سەدان چەکداری ڕژیم لەنێو شاری مەهاباد خەریکن پەلاماری ماڵی خەڵک دەدەن و هەرکەس ببینن دەستبەسەری دەکەن و هێرش دەکەنە سەر ماڵ و حاڵی هاووڵاتیان و وێرانی دەکەن.