دەوڵەتانی سەرمایەداری بۆ مانەوەی دەسەڵاتی چەوسێنەرانەی خۆیان ڕوو دەکەنە شێوازە جۆراوجۆرەکانی سەرکوت. سەرکوتی ڕاستەخۆ لە ڕێگەی زیندان و ئەشکەنجە و ئێعدام و پێکهێنانی کەش و هەوای پۆلیسی و ترس لە ناو کۆمەڵگا، یەکێک لە شێوازەکانی سەرکوتە. شێوازێکی دیکەی سەرکوت کە بە یارمەتیی مەزهەب بەڕێوەدەچێت، دەروونی کردنی سەرکوتە. لە ڕێگەی مەزهەبەوە دەنگی ناڕەزایەتیی خەڵک لە ناوخۆدا کپ دەکەن. ئایین گشت ئهوانهی كه ههموو تهمهنیان زهحمهتیان كێشاوه و له ههژاریدا ژیاون فێریان دهكات كه تا كاتێك له دنیایهدا دهژین، تهسلیم و سهبوور بن و به هیوای گهیشتن به پاداشه بهههشتییهكان، ئارام بگرن. دین لە ناو مرۆڤی مەزهەبی و دینداردا وزەیەکی ناڕاستەقینە پێک دێنێت و بەمجۆرە گەرمایەکی درۆیین بە دنیای سارد و بێ ڕووحی دەبەخشێت. مرۆڤی ڕەنجدیتوو چ لە تەسلیم بوون و چ لە بەرەنگاربوونەوەدا، بەشێوەیەکی درۆیین ئارام دەکاتەوە و ڕەنج و ئازارەکانی بە وادە و بەڵێنی بەختەوەریی دواڕۆژ پاساو دەکات. ئەم وزە ناڕاستەقینەیە، ئەم سوکنایی دانە درۆیینە، ئەم ناڕەزایەتییە کازبە، دینی کردووەتە ئەفیوونی جەماوەر. لەڕاستیدا ئایین جۆرێك ماددهی هۆشبهری مهعنهوییه كه تێیدا كۆیلهكانی سهرمایه، دهست له ههوڵدان بۆ گهیشتن به ژیانێكی شیاوی ئینسان، دهكێشنهوه. لە ئێران بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە ئایین بە تەواوەتی لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی تێکەڵ بووە، ڕۆڵی سەرکوتگەرانەی خۆی یەکجار ڕاستەوخۆتر و دیارتر نیشان دەدات.
کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازی ئێران!
چ کەسێک لە ئێوە بە ئەزموون بۆی دەرنەکەوتووە کە دەوڵەتی مەزهەبی چییە؟! چاو لە کۆماری ئیسلامی، لەو ڕژیمە هەوسارپچڕاوە بکەن! چاو لێ بکەن کە چلۆن یاساکان، ناوەندەکان و گشت دەزگای ڕەسمیی مەزهەب، کەوتووەتە خزمەت دامەزراندنی دەسەڵاتی تیرۆر و ترساندنی سەرمایەداران! بڕوانن کە چلۆن ئایات، ڕەوایات و یاسا مەزهەبییەکان بوونەتە ئامرازێک بۆ بێ مافی و سووکایەتی کردنی هەموو ڕۆژێ بە نیوەی دانیشتووانی وڵات واتە ژنان، سەرکوتی کەمینە مەزهەبییەکان و زەوت کردنی ماف و ئازادیی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی و سیاسیی خەڵکی ئێران.
چاولێبکەن کە چلۆن ڕژیمی دەسەڵاتدار لەپێناو خزمەت بە سەرمایەداران و لە ڕێگەی یاسای مەزهەبییەوە، بێدادگاکان، زیندانەکان و ئەشکەنجەخانەکانی ڕازاندووەتەوە تا هەمووجۆرە ناڕەزایەتییەکی جەماوەری دژبە هەژاری و بێ مافی و لەپێناو گەیشتن بە ئازادی، بە جەنایەتی ڕێکخراو وڵام بداتەوە و خوێنی هەزاران مرۆڤی ئازادە و شۆڕشگێڕ بڕێژێت.!
بڕوانن کە چلۆن جەهل و خورافە و فریوی ڕەسمییان لە جیات زانست و کلتوور داناوە! بڕوانن کە چۆن بە پەرەپێدانی کوێرترین دەمارگرژیی ئایینی لەناو بەشێک لە بێخەبەرترینەکانی خەڵک، ئەوانیان لەناو حیزبوڵڵا و جۆندوڵڵا و لیباس شەخسییەکاندا ڕێکخستووە و لەڕێگەی درۆ و فریوەوە بە لێژنەی خوێنڕێژان و مرۆڤکوژانی پیشەیی پەیوەستیان کردوون.
کەڵک وەرگرتن لە مەزهەب وەک ئامرازێکی دەوڵەتی، ڕێوشێونی باوی چینە دەسەڵاتدارەکان بووە. چینی سەرمایەدار بەردەوام لە ئامرازی مەزهەب بۆ فریو و بەڵاڕێدابردنی خەڵک کەڵکی وەرگرتووە. لە ئێران داسەپاندنی مەزهەبی ئیسلام وەک مەزهەبی ڕەسمی بەتەواوی لە خزمەت بەرژەوەندی چینی سەرمایەدار و ڕووحانییەتی دەسەڵاتدار دایە. چینی سەردایەدار لەڕێگەی پەرەپێدان بە دەمارگرژی مەزهەبی وەک ئامرازێک بۆ پێکهێنانی ناکۆکی و چەند دەستەیی لەناو جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشدا کەڵکی لێ وەردەگرێت.
ئێمە کۆمۆنیستەکان خوازیاری لەناوبردنی دەوڵەتی مەزهەبی و کۆتایی هێنان بە هەرجۆرە کەڵک وەرگرتنێکین لە مەزهەب وەک ئامرازێکی دەوڵەتی! مەزهەب پێویستە بەتەواوی و لێبڕاوانە لە دەوڵەت و سیستەمی پەروەردە و بارهێنان جیا بکرێتەوە! ئێمە دەڵێین: نابێ هیچ کام لە مەزهەبەکان، هیچ جۆرە دەخاڵەت و کاریگەرییەکیان لەسەر یاساکانی وڵات هەبێت!
ئێمە دەڵێین: ناوەند و دەزگا مەزهەبییەکان پێویستە بەتەواوی لە دەوڵەت جیا بکرێنەوە و هەرجۆرە پێدانی یارمەتیی ماڵی و غەیرە ماڵی لە لایەن دەوڵەتەوە بە ناوەند و دامەزراوە مەزهەبییەکان هەڵوەشێتەوە!
ئێمە دەڵێین: بەرپرسانی مەزهەبی نابێ هیچ جۆرە ئیمتیازێکیان چ بۆ گەیشتن بە پۆستی دەوڵەتی و چ لە بەرامبەر یاساکانی وڵاتدا لە ئیختیار دا بێت و گشت هەڵاواردنە یاساییەکان بە پێی باوەڕمەندبوون بە مەزهەب پێویستە بەتەواوی هەڵوەشێتەوە. ئێمە دەڵێین نابێ لە مەدرەسەکان، زانکۆکان و باقیی دامەزراوەکانی پەروەدە و بارهێنانی دەوڵەت، هیچ ڕەسم و ئایین و فێرکردنێکی مەزهەبی لەگۆڕێدا بێت!
ئێمە دەڵێین: هیچ کام لە مەزهەبەکان نابێ وەک مەزهەبی ڕەسمیی وڵات پێناسە بکرێن. دەوڵەت پێویستە مەزهەب وەک بابەتی کەسیی مرۆڤەکان پێناسە بکات و گشت جەماوەر لە ئاست مەزهەبی بوون یان نەبووندا ئازاد بن! ئێمە لە یەکسانیی مافی هەموو مرۆڤەکان، بەبێ لەبەرچاوگرتنی باوەڕی مەزهەبی، مەرام و عەقیدەی سیاسی دیفاع دەکەین و خوازیاری بەکردەوە دەرهاتنی کامڵی جیایی مەزهەب لە دەوڵەتین.
ئێمە ڕایدەگەیەنین کە:
چینی کرێکار لە یەکەمین ساتەکانی بەدەسەڵات گەیشتنییەوە، جیایی کامڵی مەزهەب لە دەوڵەت وەک بەشێک لە یاسای بنەڕەتیی وڵات ڕادەیەگەیەنێت و یاساکانی پێوەندیدار بە جیایی مەزهەب لە دەوڵەت دەستبەجێ و بە زەبری هێزی دەوڵەتی شووڕاکانی کرێکاران و خەڵک لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوەدەبات!