فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە مەهاباد
پێنجشەممە ۰۳-۰۹-۱۴۰۱   |  24-11-2022

لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢۵ی خەزەڵوەرەوە تا ئێستا، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی خەڵکی شارستانی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون. هەر لە ڕۆژی یەکەمی ئەو هەفتەیەدا سەید ڕێبوار بلکامە، خەڵکی گوندی “سەرچنار”ی مەهاباد لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لەو شارە، دەستبەسەر کراوە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر ئەنوەر گۆران، ئاریان گۆران، کاوە عەزیزی و یوونس مەحموودی ‌ئازەر، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر کراون، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
هەر لەو ڕۆژەدا دیاکۆ خووزستانی، فایەق حوسێن پوور، موختار عەمارە، سینا ئەیازی و جەواد ئایاتی، پاش ئەوەی کە دەستبەسەر کراون، بۆ بەندیخانەی ڕژیم لە شاری مەهاباد گوازراونەتەوە.
لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لەو شارە، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر، مەلا قادر ئەحمەدی، بەرنوێژی گوندی “خوڕخوڕە” و لەو گوندە هەروەها و میرمحەممەد ئەمینی، دانیشتووی گەڕەکی فەجر لە شاری مەهاباد، لە پێش ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.
بەپێی زانیارییەکان: هاوژینی میرمحەممەد ئەمینی دووگیانە و پاش پەیوەندییەکی تەلەفونی کورت لە گەڵ هاوژینەکەی ، تووشی شۆکی عەسەبی بووە.

لە درێژەی ئەم ڕەوتەدا، فاروق محەممەد ڕەحیمی، ئارام محەممەد ڕەحیمی، کامران مومنی و کوڕی زاهیر لە حەوتەی ڕابردوودا و لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ١ی سەرماوەز، هێدی نازمی و پەیام مەنسووری، لە ماڵی خۆیاندا و لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر کراون.