دەستبەسەرکرانی بنەماڵەیەکی تر لە شاری سنە
هەینی ۰۴-۰۹-۱۴۰۱   |  25-11-2022
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی سەرماوەز، ژن و مێردێک بە ناوی “سۆهەیب نادری و بەیان ساڵحی”، هەڵسووراوانی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزە سەرکوتکەرەکان بەبێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی تایبەتی ئەو هاووڵاتیانە و دوای پشکنینی ماڵەکە، هەردووکیانیان ڕفاندووە بۆ شوێنێکی نادیار و هیچ زانیاریەک لە چارەنووسیان لەبەردەست دا نیە.