ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەهەوڵ دایە کۆتایی بە مانگرتنەکان بێنێت
یەکشەممە ۰۶-۰۹-۱۴۰۱   |  27-11-2022
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە کوردستان، لە هەوڵێکی نوێدا بە زۆرمڵێ دەیەوێ دووکانەکان بە خەڵك بکاتەوە. لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم گوشاریان بۆ دووکانداران هێناوە کە دەبێ دووکانەکان بکەنەوە.
لە پیرانشاریش سەرەڕای ئەوەی کە دادستانی ڕژیم لە ڕێگەی ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە هەڕەشەی لە دووکانداران کردووە کە دەبێ دووکانەکان بکەنەوە، خەڵک لە داخستنی دووکانیان و درێژەدان بە مانگرتن بەردەوامن.
ڕۆژی شەممە ٥ی سەرماوەز لە زۆربەی شارەکانی کوردستان مانگرتن بەردەوام بوو و خەڵك دووکان و بازاڕیان داخستبوو.