مانۆری سپای پاسداران بۆ ترساندنی خەلک لە بۆکان
یەکشەممە ۰۶-۰۹-۱۴۰۱   |  27-11-2022
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە سایتی کۆمەڵە، ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەز، هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە شاری بۆکان، بۆ نانەوەی ترس و دڵەڕاوکێ، لە نێو شاردا، بڵاوەیان پێ کراوە و مانۆڕی سەربازی دەدەن و بە تەواوەتی شاریان مێلیتاریزە کردووە.
هێزەکانی ڕژیم ڕاستەخۆ تەقە لە خەڵک دەکەن و شەوانیش بێ هیچ هۆکارێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ماڵەکانیان تاڵان دەکەن. لاوانی شۆرشگێری شاری بۆکان سەرەڕای هەڕەشە و گوڕەشەی هێزە سەرکوتگەرەکانی سپای پاسداران، بوێرانە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.
لە نێو شاری بۆکان و زۆربەی شارەکانی دیکەی کوردستان قوتابخانە و زانکۆکان داخراون و مامۆستایان و خوێندکاران ناچنەوە زانکۆ و خوێندنگەکانیان.