ڕۆژی شه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زۆربه‌ی زانكۆه‌كان له شاره‌كانی ئێران دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی کوردستان ، خوێندكارانی زانكۆکانی “بهشتی” ، “عێلم و فه‌رهه‌نگ”، “ئازادی ته‌ورێز”، “ڕه‌وانشناسی”، “علووم ته‌ربیه‌تی” “كامپیووتر“ڕازی کرماشان” و “پەیام‌نووری مەریوان ” و زۆر زانكۆی دیكه، دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه له زانكۆی “سه‌نعه‌تی” شاری ئیسفه‌هان هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی حه‌بی ژه‌هراوه‌ییان كردووه‌ته نێو خواردنی خوێندكارانه‌وه.