فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو برا لە شاری سنە
دوشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۱   |  28-11-2022

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەدەستمان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەماوەز، دوو برا بە ناوەکانی “زانیار و ڕامین عەلی مورادی” خەڵکی گوندی”نەنەڵە”ی سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندران. بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، هێزە سەرکوتگەرەکان بەبێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو دوو برایە و دوای پشکنینی ماڵەکەیان، بە لێدان و توندوتیژی ناوبراوانیان دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.