تازەلاوێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی ڕەزا کازمی، خەڵکی شارۆچکەی موژژ سەر بە شاری کامیاران، کە هەفتەی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندارکرابوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی بەختکرد.
کاتژمێر ١٠ی شەوی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەز،ڕەزا کازمی، تەمەن ١٦ ساڵ، دوای شەش ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
ڕەزا شەوی سێشەممە، ١ی سەرماوەز، کەوتە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزەکانی ڕژیم وگوللە بەر سینگی کەوت. بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، دوو ئەندامی سپای پاسداران بە ناوەکانی حوسێن کەرەمی و سادق نێگەهدار تەقەیان لەو تازەلاوە کردووە.
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی نزیک بە ٧٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٥ منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە گیانیان بەختکردووە.