فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەشکەنجە دانی ئەسکەندەر لۆتفی لە زیندان
دوشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۱   |  28-11-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی سه‌رماوه‌ز، وتەبێژی ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی یەکێتی مامۆستایان، لە زیندانی تارانی گەورە لەلایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ كراوه‌ و بارودۆخی جه‌سته‌یی ناجێگیره‌.
سۆران ناسراو بە ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی یەکێتی مامۆستایان، ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ر بەبێ هیچ هۆکارێک لە مەریوان و ماڵەکەی خۆی دەستبه‌سه‌رکرا و دواتر گوازرایەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین و پاشان بۆ زیندانی تارانی گەورە، دەوترێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو مامۆستا خانەنشینكراوه‌ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌درانی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمەوە لە بارودۆخێکی سەختی جەستەییدا بووە و تا ئێستا هیچ چاودێرییەکی پزیشکی بۆ نەکراوە و هیچ مەرجێکی پزیشکیش ئەنجام نەدراوە.