فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەسبەسەر کردنی باوک و کوڕێک لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۰۸-۰۹-۱۴۰۱   |  29-11-2022

ڕۆژی یەکشەممە، ۶ی سەرماوەز، باوک و کوڕێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی خۆشناو عەزیزپوور و عەلی عەزیزپوور، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە بۆکان، ڕفێندراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماڵی خۆیاندا لە گەڕەکی “ساڵمەندان”ی شاری بۆکان ڕفێندراون و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.
خۆشناو عەزیزپوور، پێشتریش لە ڕەوتی ڕاپەڕین و خۆڕاگری خەڵکی شاری بۆکان، جارێکی تر لەلایەن هێز حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.