دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەلکی گوندی دێشەمس
سێشەممە ۰۸-۰۹-۱۴۰۱   |  29-11-2022
ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دێشەمس سەر بە شنۆ بە ناوەکانی ئاکام حوسێنی و عیسا ئیبراهیم زادە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کران. بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە ناوەندەکانی سەرکوت هەتا ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە. تەقەی ڕاستەوخۆ ڕووبە هاووڵاتییان لە کاتی تێپەڕاندنی ژیانی ڕۆژانە، کوشتنی ڕفێندرا و گیان لەدەستدانی دەستبەسەرکراوەکان لەژێر ئەشکەنجە و هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لێدان و توندوتیژی بەرامبەر هاووڵاتییان بەشێک لەو تاوانانەن کە هێزەکانی ڕژیم دژ بە خەڵک ئەنجامی دەدەن.