فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ٢ هاووڵاتی لە بۆکان
چوارشەممە ۰۹-۰۹-۱۴۰۱   |  30-11-2022

ڕۆژی دووشەممە ٧ی سەرماوەز، ژنێکی هاووڵاتیی بە ناوی “سەیران هورمۆزی” خەڵکی بوکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ ڕۆژی شەممە ٥ی سەرماوەز هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی”ئارام فرومەند” خەڵکی بوکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.