گیانبەختکردنی هاووالاتیەکی بریندار لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە ورمێ
هەینی ۱۱-۰۹-۱۴۰۱   |  02-12-2022
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتووە؛ ڕۆژی سێشەممە ٨ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی بریندار و دەستبەسەرکراو بە ناوی”سەردار قادری”، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی مەهاباد، لە ژێر ئەشکەنجەی بەکرێگیراوانی ڕژیم لە شاری ورمێ گیانی بەختکرد. پێویستە بگوترێ کە ناوبراو ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، بە دوو گوللەی جەنگی بریندار بووە و ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە بنکە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە هێزەکانی ڕژیم داوای ٢٠٠ ملیون تەمەنیان کردووە بۆ ڕادەست کردنەوەی تەرمەکەی بە بنەمالەکەی.