گوشاری ڕژیم بۆ سەر پزیشک و ناوەندە دەرمانییەکانی بۆکان
هەینی ۱۱-۰۹-۱۴۰۱   |  02-12-2022
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی سەرماوەز، ئیدارەی ئیتلاعات و هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری بۆکان، گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر پزیشک و پەرەستار، خاوەن دەرمانخانەکان، کادری دەرمانیی نەخۆشخانەکان و بنکەکانی تەندروستیی ئەو شارە کە بریندارانی ڕاپەڕینەکەیان چارەسەر کردووە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری بۆکان، ڕۆژانە چەندین کەس لە پزیشک و پەرستاری ئەو شارە بانگی ناوەندە سەرکوتکەرەکان دەکەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەن و تا ئیستا دوو کەس بە ناوەکانی دوکتور شۆڕش حەیدەری کە خاوەن دەرمانخانەیە و کادرێکی دەرمانیش بەناوی سارە بانزادە پاش بانگکردنیان دەسبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.