دستبەسەرکرانی کرێکارێک لە شاری سنە
یەکشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۱   |  04-12-2022
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەز، کرێکارێکی خەڵکی شاری سنە بەناوی “جەواد ئیسماعیلی کەمێزی” لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بو شوێنێکێ نادیار گوازرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، “جەواد ئیسماعیلی” لە نانەواخانەیەک دا لە گەڕەکی فەرەحی شاری سنە سەرقاڵی کارکردن بووە کە بەبێ هیچ هۆکارێک و بە شێوەی نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.