فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی لانیکەم ٢٠ هاووڵاتی شارۆچکەی مورموری ئابدانان
سێشەممە ۱۵-۰۹-۱۴۰۱   |  06-12-2022

لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا شارۆچکەی مورموری سەر بە شاری ئابدانان لە ژێر هێرش و گەمارۆی هێزەکانی ڕژیمدا بووە و لەو ماوەیەدا لانیکەم ٢٠ هاووڵاتی ڕفێندراون کە هەتا ئێستا ناوی شەش کەسیان زانراوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی سەرماوەز، شاری مورموری، لەلایەن نزیکەی ٤٠ ئۆتۆمبێلی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گەمارۆدرا و لانیکەم ٢٠ کەس لە دانیشتوانی ئەو شارە لە نێویاندا مووسا بازیار، محەممەد بازیار، محەممەد ئەروانە، ئیحسان مورادیان، ئەمیر ئەروانە ، نووری موحسینی ڕفێندران.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لە کاتی ڕفاندنی هاووڵاتییانی ئەو شارە، هێزەکانی ڕژیم لە ڕێگای دیوار و سەربانی ماڵەکان چوونەتە ناو ماڵی خەڵک.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە شاری مورمورییەوە بەدەستمان گەیشتوون، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بە بەکارهێنانی زۆر و توندوتیژی بازاڕی ئەو شارە و تەنانەت دەرمانگاکانیشیان داخستووە.
لە ئاکامی دروستبوونی کەشی ترس و سەرکوت بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم، قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانە هەڵاتوون و پەنایان بۆ نەخۆشخانە بردووە.