فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەروەندە سازی و سەپاندنی تۆمەتی ئەمنییەتی بەسەر ژنە هەڵسووڕاوێکی ڕفێندراوی خەلکی سنە
سێشەممە ۱۵-۰۹-۱۴۰۱   |  06-12-2022

نەسیم مەردۆخی، خوێندکاری دەرچووی بەشی هونەرە ئیسلامییەکان، دوای تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، لەلایەن دەزگای دادی ڕژیم تۆمەتی ئەمنییەتی بەسەردا سەپاوە و دۆسیە سازی بۆکراوە.
دۆسیەی نەسیم مەردۆخی، تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی سنە و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن لێکۆڵەر مەحموود حاج مواردی لە لقی ٢ی دادسەرای ئێڤین بە تۆمەتی “کۆبوونەوە لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی” و “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” خراوەتە گڕ.
دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە لە ئێستادا بۆ دادگای شۆڕش نێردراوە و گومان دەکرێت کە دۆسیە سازی بۆ ناوبراو بکرێت.
نەسیم مەردۆخی، ڕۆژی شەممە، ٢٣ی ڕەزبەر، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە وەرزشی ڕۆژانەی، دەستبەسەر کراوە و دوای ماوەیەک بۆ بەندیخانەی قرچەکی ورامین گوازراوەتەوە.
بەدواداچوونەکانی دایکە بەتەمەنەکەی ئەم هەڵسووراوە ژنەی خەڵکی شاری سنە، بۆ زانینی بارودۆخی تەندروستی کچەکەی بێ ئەنجام ماوەتەوە و لێکۆڵەر و فەرمانبەرانی دادسەرای ئێڤین لەم بارەوە هیچ وەڵامێکیان پێ نەداوەتەوە.