مانگرتنی بەرینی بازاڕیان لە شارەکانی کوردستان
سێشەممە ۱۵-۰۹-۱۴۰۱   |  06-12-2022
بە دوای بانگەوازی جەماوەریی بۆ مانگرتنەکان و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران کە بۆ ڕۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سەرماوەز، بڵاو کرایەوە. ڕۆژی دووشەمە ١٤ی سەرماوەز ، لە ڕۆژی یەکەمی ئەم مانگرتنانەدا دووکانداران و بازاڕیان لە زۆربەی شارە جیاوازەکانی ئێران مانیان بە داخستنی دووکانەکانیان مانیان گرت.
هەروەها لە شارەکانی کوردستان لەوانە کامیاران، بانە، قوروە، سنە، دیواندەرە، پاوە، بۆکان، شنۆ، جوانڕۆ، مهاباد، ورمێ، مەریوان، کرماشان، دێولان، تێکاب و ڕوانسەر بازاڕیان و دووکاندارانی ئەم شارانە دەستیان دایە مانگرتن و دووکان و بازارەکانیان داخست.